٢٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٤٢
Source: Mehrnews
وتەبێژی درۆزییەکانی سووریا: خەڵکی سوەیدا خوازیاری دەسەڵاتی لامەرکەزین

شێخ مەروان ڕەزق لە گەورەکانی کۆمەڵگای سرۆزیی سوەیدا، وێڕای ڕەخنە لە هێرشی کۆمەڵکوژانەی هێزەکانی دەوڵەتی بۆ سەر ئەو ناوچەیە، خوازیاری سەقامگیرکرانی دەسەڵاتی سەربازیی لامەرکەزی لە سووریا بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، شێخ مەروان ڕەزق لە گەورەکانی درۆزیی ناوچەی سوەیدا و وتەبێژی ئەوانم لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ویستی خەڵکی سوەیدا بۆ ژیان لە ئاشتی و دادپەروەری لە چوارچێوەیەکی مەدەنی و دیموکراتیک، جەختی کرد: درۆزییەکان خوازیاری ئاسایش و حەوانەوە و دەسەڵاتی لامەرکەزی لە سووریان.

ناوبراو بە ئاماژە بە کرانە ئامانجی لە لایەن درۆنێکی دەوڵەتی کاتی سووریا و برینداربوونی لەو ڕووداوەدا، وتی: لە هێرشی ئەمدواییەی هێزەکانی دەوڵەتی و ملیشیاکانی سەر بەوان بۆ ناوچ درۆزی‌نشینەکان و لەوان سوەیدا، زیاتر لە 1300 کەس کوژراون.

شێخ ڕەزق وتیشی: دۆخی نەخۆشخانەکانی سوەیدا لەو ماوەیەدا قەیرانی و کارەساتبار بوو و ڕێژەی زۆری کوژراو و برینداران ببووە هۆی دابەزینی بەرچاوی خزمەتگەیاندن بە خەڵکی.

وتەبێژی درۆزییەکانی سوەیدا بە ئاماژە بە هێرشی هەزاران کەس بە تانک و زرێپۆش بۆ سەر شارەکانی دەرعا و سوەیدا و تاڵانی داراییە گشتییەکان، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژییانە هەوڵ بدەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha